کاسبکارێکی پیرانشاری بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا

13:25 - 12 خەرمانان 2720

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "جەلال خزری" خەڵکی گوندی "زێوە"ی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

ئەو کاسبکارە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، تەقەی لێکراوە.

ئەو کاسبکارە کوردە لەو ڕووداوەدا گوللـە بەر سەری کەوتووە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، سێ کاسبکاری کورد بە ناوەکانی "زانست حەسەن‌نژاد، سروش مەکاری و زانکۆ ئەحمەدی" خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە، گیانیان لەدەست دا.