کاسبکارێکی سەردەشتی لە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی ئێراندا گیانی لەدەست دا

11:26 - 12 خەرمانان 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "زانست حەسەن‌ نژاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان لە شوێنێک بە ناوی "باژار"ی سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و لە ئاکامدا ئەو کاسبکارە لاوە گیانی لەدەست دا.

"زانست حەسەن نژاد" خەڵکی گوندی "قەلەڕەشە"ی شاری سەردەشتە و خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵەیە.