ژنە شاعیرێکی مەریوانی بەرەوڕووی هەڕەشەی ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان بوویەوە+ وێنــە

22:28 - 10 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: \"شنۆ رەحیمی\" ژنە شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان تەنیا بەهۆی ئەوە کە بڕیاری ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کوردێکی نیشتەجی ئوروپا داوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و بەرەوڕووی هەڕەشەی دەستبەسەر کران بوویەوە.


\"13598.jpg\"
شنۆ رەحیمی، شاعیر و چالاکی ئەدەبیی
نیزام زەکەریایی نیشتەجێی وڵاتی سویس و دەزگیرانی \"شنۆ رەحیمی\" ژنە شاعیری خەڵکی مەریوان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ماوەی چوار مانگە هێزە ئیتلاعاتییەکان گوشاریان خستۆتە سەر دەزگیرانەکەم و هەر لەو پەیوەندییەدا چەند رۆژ پێش ئێستا کۆپی ناسنامەو پاسپۆرتەکەیان لێ ئەستادووە و رایانگەیاندووە کە نابێ لەگەڵ کەسێکی کافر ژیانی هاوبەش پێک بێنی.

زەکەریایی باسی لەوەش کرد کە چەند رۆژ پێش ئێستا دەزگیرانەکەمیان بانگهێشتی ئیلاعات کردووە و پێیان راگەیاندبوو کە دەبێ لە چوونە دەرەوەی وڵات خۆت ببوێری و تەنانەت ئەگەر هەوڵی خۆکوژیش بدەی \" لای ئێمە هیچ بایەخێکی نییە\".

\"13597.jpg\"
نیزام زەکەریایی، نیشتەجێی وڵاتی سویس و دەزگیرانی \"شنۆ رەحیمی\"
ئەو چالاکە کوردەی نیشتەجێێ دەرەوەی وڵات راشیگەیاند، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێڵی ئینتێرێتیان لە \"شنۆ رەحیمی\" پچڕاندووە و رایانگەیاندووە کە دەبێ کۆپی ئەو ئیمەلانەی کە لەگەڵ من لە پەیوەندی دابووە، رادەستی هێــزە ئیتلاعاتییەکانی بکات.

\"شنۆ رەحیمی\"، شاعیر و چالاکی ئەدەبیی و هەروەها مامۆستای یەکێک لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی شاری مەریوانە کە ماوەی زیاتر لە ٤ مانگە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەرەوڕووی فشار و هەڕەشە بۆتەوە.