ژنێکی کورد پاش ١٧ ساڵ لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

18:12 - 6 گەلاوێژ 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەریدە ساڵحی" خەڵکی شاری مەریوان، پاش ١٧ ساڵ بە یارمەتیی خێرخوازان، چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی دژی ئێعدام، لە ئێعدام  ڕزگاری بوو و ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٥ ساڵەیە، ١٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی مێردەکەی" دەسبەسەر و بە قیساس مەحکووم کرابوو.

"فەریدە ساڵحی" بە دانی دییەی ٢٦٠ ملیۆن تمەنی بە بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری ببوو.

فەریدە ساڵحی ١٧ ساڵ زیندانییەکەی خۆی لە زیندانی مەریوان و سنە تێپەڕاندبوو.