ژمارەی قوربانیانی بۆمەلەرزەكەی توركیە گەیشتە زیاتر لە 200 كەس
12:41 - 2 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ شەبەكەی بی بی سی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، لە درێژەی گەڕان بەدوای قوربانیانی بۆمەلەرزەكەی پارێزگای وان لە كوردستانی توركیە، ژمارەی كوژراوەكان گەیشتۆتە زیاتر لە 200 كەس و هەزاران كەسی دیكەش بریندار بوون و لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواش هەست پێكراوە.
رێژەی خەسارە گیانییەكانی ئەو بۆمەلەرزەیە كە زیاتر لە 7 دەیەمی ریشتێر بووە، بەتایبەتی لە شاری \"ئەرجیش\" كەلە نزیك سنووری ئێرانە كە بە دەیان بینا تێكڕووخاون.
راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە پاش روودانی بۆمەلەرزەكە جەماوەرێكی زۆر بە پەشۆكاوییەوە رژاونەتە سەرشەقامەكان و 7 هەژانی دیكەشی بەدوایدا هاتووە و بە وتەی سەرچاوە ناوچەییەكان زۆربەی قوربانییەكان بەهۆی داڕووخانی بینا و ماڵەكانەوە بووە.
بە وتەی شایەتحاڵان جیا لەوەی كە هەتا ئێستا زیاتر لە 200 كەس بوونەتە قوربانی، خەڵكێكی زۆر كوژراو و برینداری دیكەش لەژێر دار و پەردوودا هێشتا رزگار نەكراون.
بە وتەی سەرچاوە پزیشكییەكان هەتا ئێستا ناوی هەزار و 90 بریندار لە شارە جۆراوجۆرەكانی توركیە تۆمار كراون و مەزەندەش دەكرێ لە داهاتووشدا ئەو ئامارە زیاتر ببێت، بە وتەی موستەفا ئەردیق بەرپرسی رەسەدخانەی قەندیلی لە وان: نزیك بە هەزار بینا تێكڕووخاون.
پچڕانی ئاو و بەرق و تاریكیی شەو كاری تیمەكانی یارمەتیی دژوار كردووە.
هێندێ وڵات خوزازیاری یارمەتیی بوون كە توركیە هەموو داخوازییەكان رەت كردۆتەوە.
ئەو بۆمەلەرزەیە لە هێندێ لە شارەكانی ئێران وەك: \"ورمێ، خۆی، سەڵماس و چاڵدوران\"یش رووی داوە و خەڵكی نیگەران كردووە.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری ئەحمەدرەزا قولی پوور بەرپرسی ستادی قەیرانی شاری چاڵدوران لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بڵاوی كردەوە كە بەرەنجامی بۆمەلەرزەكە لەو شارە بەهێز بووە و هەتا ئێستا دوو كەس بریندار بوون و 40 بینا لە چاڵدوران، نزیك بە لە سەدا 50 رووخاون.
لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا ئەمە بەهێزترین بۆمەلەرزە بووە كە رووی داوە.
بەهۆی دوو بۆمەلەرزە كە ساڵی 1999 لە باكووری رۆژئاوای توركیە رووی دا، نزیك بە 20 هەزار كەس بوونە قوربانی.