ڕەوانەکردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ سنوورەکانی بانە و شنۆ

11:47 - 24 جۆزەردان 2720

ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری کاتیوشا و تۆپ بۆ سنووری شارەکانی شنۆ و بانە ڕاگواست.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران ئەو چەکانەی لە پایگا سنوورییەکان جێگیر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "دروستکردنی پایگای نوێ لە سنوورەکانی کوردستان بەپێی پەسەندکراوی شورای داکۆکی و عەمەلیاتی سپای پاسداران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئێران بووە".

ئەو سەرچاوەیە زیادی کردووە: "ئەم هەوڵەی سپای پاسداران لە ڕاستای میلیتاریزەکردنی زیاتری کوردستان و بەربەرەکانێ لەگەڵ چالاکیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتە".

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، سپای پاسداران ڕێژەیەکی زۆر لە چەکوچۆڵی قورسی لە کوردستان جێگیر کردووە.