ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران: لە یەک مانگدا ٤٦ کەس لە سێدارە دراون

10:52 - 15 رێبەندان 2721

ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە لەسێدارەدانی ٤٦ هاووڵاتی لە ماوەی یەک مانگ لە زیندانەکانی ئێراندا کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو ٤٦ کەسە تەنیا لە مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠٢٢دا لە سێدارە دراون.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە، هەروەها باسی لەوە کردووە لەو ٤٦ کەسە لە سێدارە دراوە ١٧ کەسیان بە تۆمەتی‌ پەیوەندییدار بە "مادەی سڕکەر" و ٢١ کەسیان بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە سێدارە دراون.

بەپێی بەراوردی ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران، ڕێژەی لە سێدارەدانی هاووڵاتییان لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٢ بەنیسبەت هاوشێوەی مانگی ژانویەی ساڵەکانی ٢٠١٩ (٣٦) کەس، ساڵی ٢٠٢٠(٣٣) کەس و ساڵی ٢٠٢١(٢٧) کەس بەرز بووەتەوە.