ڕۆژی جیهانیی پیشگرتن لە خۆکوژی و ١٠٤ حاڵەتی خۆکوژی لە سەرەتای ساڵی ٩٩ تا ئێستا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

13:06 - 20 خەرمانان 2720

کوردپا لە ١٠ی سێپتامبر، ڕۆژی جیهانیی پێشگرتن لە خۆکوژی، ڕاپۆرتێکی ئاماریی لە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە سەرەتای ساڵی ٩٩ـەوە تا ئێستا ڕاگەیاندووە.

ئەم ڕاپۆرتە تەنیا دەپەرژێتە سەر ئەو حاڵەتانەی کە لەم ماوەیەدا لەلایەن سەرچاوە نافەرمییەکانەوە بەمیدیایی کراون و ئاماری ڕاستەقینە ڕەنگە زۆر زیاتر لەم ڕێژەیە بێت، چونکە بەپێی ئەم ئامارە خۆکوژی لە پارێزگای سنە و دواتر ورمێ لە لووتکەدایە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە لە سەرتاسەری ئێراندا، پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام لە سەرووی خشتەی خۆکوژییەکاندا جێگایان گرتووە.

لە سەرەتای بەهاری ١٣٩٩ تا ١٠ی سێپتامبری (٢٠ی خەرمانان)، کۆی ١٠٤ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەلاتدا ڕوویان داوە:

ـ خۆکوژیی ژنان: ٥٤ حاڵەت (٥٠ خۆکوژیی سەرکەوتوو، ٤ خۆکوژیی ناسەرکەوتوو)

ـ خۆکوژیی پیاوان: ٥٠ حاڵەت (٤٨ خۆکوژیی سەرکەوتوو، ٢ خۆکوژیی ناسەرکەوتوو)

ـ ٢٠ کەس لەم کەسانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

جیاکردنەوەی ئامارەکانی خۆکوژیی ژنان

لەم ماوەیەدا ٥٤ ژنی کورد خۆکوژییان کردووە.

ـ ١٤ کەس لەم ژنانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە کە کەمترینیان ١٢ ساڵان بووە.

ـ ٢٢ کەس لەم ژنانە خێزاندار بوونە، ٢٠ کەس سەڵت و ٢ ژنی دیکەش دەسگیراندار بوونە.

ـ ٤ کەسیان قوتابی بوونە.

ـ ٨ کەسیان لە شوێنە گشتییەکاندا خۆکوژییان کردووە، وەک خۆبەردانەوە لە بینایەکەوە.

شێوازە دیاریکراوەکانی خۆکوژیی ژنان:

ـ خۆهەڵواسین: ١٧ حاڵەت

ـ خواردنی حەب: ٩ حاڵەت

ـ خۆسووتاندن: ٦ حاڵەت

ـ خۆکوژی بە چەک: ١ حاڵەت

ـ خۆبەردانەوە لە بەرزایی: ٧ حاڵەت

ـ خۆ خستنە نێو ڕووبار: ١ حاڵەت.

هۆکارە دیاریکراوەکانی خۆکوژیی ژنان:

ـ کێشەی بنەماڵەیی: ٢٣ حاڵەت

ـ هەژاری: ٤ حاڵەت

ـ هاوسەرگیریی ئیجباری: ١ حاڵەت

ـ خەمۆکی: ١ حاڵەت

ـ نەبوونی مۆبایل بۆ بەشداری لە کلاسە ئانلاینەکان بەهۆی بەربڵاوبوونەوەی کۆرۆنا: ١ حاڵەت

ـ بەهۆی ئازاری جینسی: ١ حاڵەت.

جیاکردنەوەی ڕێژەی خۆکوژییەکان بەپێی پارێزگاکان:

ـ کرماشان: ١١ حاڵەت

ـ سنە: ٢٤ حاڵەت

ـ ئیلام: ٦ حاڵەت

ـ ورمێ: ١٣ حاڵەت.

جیاکردنەوەی ئاماری خۆکوژیی پیاوان:

لەم ماوەیەدا ٥٠ پیاو خۆکوژییان کردووە. (٤٨ خۆکوژیی سەرکەوتوو، ٢ خۆکوژیی ناسەرکەوتوو)

٩ کەس لەم ڕێژەیە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە کە کەمترینیان ١١ ساڵ بووە.

ـ ئەم ئامارە، ١ منداڵی کار، ١ مامۆستا، ١ زیندانی کە لە مورەخەسیدا بووە، ١ کرێکار و ١ کەمئەندامی شەڕ، ١ قوتابی  و ١ خوێندکاری تێدایە.

شێوازە دیاریکراوەکانی خۆکوژیی پیاوان:

ـ خۆهەڵواسین: ٢١ حاڵەت

ـ خواردنی حەب: ١ حاڵەت

ـ خۆسووتاندن: ٢ حاڵەت

ـ خۆکوژی بە چەک: ٢ حاڵەت

ـ خۆبەردانەوە لە بەرزایی: ٢ حاڵەت

ـ خۆ خستنە نێو ڕووبار: ٢ حاڵەت.

هۆکارە دیاریکراوەکانی خۆکوژیی پیاوان:

ـ کێشەی بنەماڵەیی: ٨ حاڵەت

ـ هەژاری: ١٧ حاڵەت

ـ خەمۆکی: ١ حاڵەت

ـ پێنەدانی مووچە

ـ پیشگرتن لە بەشداری لە ئۆلەمپیاد و سەفەر بۆ دەرەوە: ١ حاڵەت

ـ بەهۆی نەکڕینی ماتۆر سیکلێت: ١ حاڵەت

ـ بەهۆی بریندارکردنی دەسگیرانەکەی بە چەقۆ: ١ حاڵەت.

جیاکردنەوەی ڕێژەی خۆکوژییەکان بەپێی پارێزگاکان:

ـ کرماشان: ٨ حاڵەت

ـ سنە: ٢١ حاڵەت

ـ ئیلام: ٤ حاڵەت

ـ ورمێ: ١٧ حاڵەت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژیی ژنان کێشەی بنەماڵەیی و هۆکاری سەرەکیی خۆکوژیی پیاوان هەژاری و بێکاری و گوشاری ئابوورییە.

سەرەڕای ئەوەی کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماری خۆکوژی لە پارێزگای سنە بۆ ژنان و پیاوان لە پارێزگاکانی دیکەی کوردستان زۆرترە، دەبێ بوترێت کە ئاماری خۆکوژی لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام لە سەرووی هەموواندایە و ئەمە پیشاندەری بە میدیایی نەکرانەوەی هەواڵەکانی خۆکوژی لە ئێران و کوردستانە.

حکوومەتی ئێران پێش بە بڵاوبوونەوەی ئاماری وردی خۆکوژی دەگرێت و ساڵانە تەنیا ئاماژە بە زۆربوونەوە و کەمبوونەوەی ئامارەکان دەکات.

بەپێی دواهەمین ڕاپۆرتی جێگری پزیشکی و ئازمایشگاهیی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری، خۆکوژی لە ساڵی ١٣٩٨ لە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩٧، ٠.٨ زیادی کردووە کە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد زۆرترین ئامارەکانیان بۆ خۆیان تەرخان کردووە.

بەپێی ئامارەکانی پزیشکی دادوەری و وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە ساڵی ٩٧دا ڕێژەی خۆکوژیی مێرمنداڵان لە ئێران ٢٠ لەسەد بووە. هەروەها پشکی مێرمنداڵان لەو خۆکوژییە ساڵانەدا کە لەلایەن ڕێکخراوی پزیشکی دادوەرییەوە  ڕادەگەیەندرێت، زیاتر لە ٧ لەسەد ڕاگەیەندراوە.

بەربڵاوبوونەوەی خۆکوژی لەنێوان مێرمنداڵانی ئێرانیدا لە ساڵەکانی ڕابردوودا، باسێکی زۆر جیددی بووە و تەنانەت ئەو شێوازانەش کە لەلایەن ئەم توێژەوە بەکارهێنراون لە خۆهەڵواسین لە شوێنە گشتییەکانەوە بگرە هەتا خۆبەردانەوە لەسەر بینا و پردەکان بووەتە گێچەڵێکی کۆمەڵایەتیی دیکە.

ئامادەکردن: ئەوین مستەفازادە