ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە حەوتوونامەی سیروان دەرکرا

12:51 - 3 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: سەرنووسەری حەوتوونامەی سیروان، ڕۆژنامەنووسێکی کوردی لەسەر کارەکەی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی بەفرانبار، "کاوان محەممەدزادە" ڕۆژنامەنووسی حەوتوونامەی "سیروان"، لەسەر کارەکەی دەرکرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "دەرکرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەسەر بڕیاری فەیزوڵڵا پیری بووە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "کاوان محەممەدپوور بەهۆی پەیڕەوی نەکردن لە پیاهەڵگوتنی دەوڵەت و حکوومەت بووە و سەرنووسەری حەتوونامەی سیروان ئەو ڕۆژنامەنووسەی بە تەبانی لەگەڵ دژە شۆڕش تاوانبار کردووە".