ڕۆژنامەنووسێکی سەقزی بە ٢٤ مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراو و تەعزیری مەحکووم کرا

11:31 - 12 پووشپەڕ 2720

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆژنامەنووسێکی سەقزی بە ناوی "ئەحمەد قوربانی‌ پوور"، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە ٢٢ مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراو و ٢ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، پێشتر بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر گەندەڵییەکانی بەرپرسانی حکوومەت لە شاری سەقز، بانگهێشتی دادگا کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

دادگای سەقز ئەو ڕۆژنامەنووسەی لەسەر سکاڵای لێژنەی بەڕێوەبەریی تەعاونیی شاری سەقز، بانگهێشت و دادگایی کردبوو.