ڕووداوی کار گیانی کرێکارێکی سەقزی ئەستاند

11:35 - 21 خەرمانان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "خالید شێخی" تەمەن ٥٥ ساڵ، لە کاتی کارکردن لە شاری بانە، تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو کرێکارە، کرێکاری ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری بانە بووە و بەهۆی داڕووخانی دیواری کاناڵی ئاوەڕۆ، گیانی لەدەست دا.

خالید شێخی پاش ڕاگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە، دوای چەند کاتژمێر، بەهۆی قورسی برینەکانییە، گیانی لەدەست دا.