ڕووداوی کار گیانی کرێکارێکی خەڵکی کرماشانی ئەستاند

11:19 - 23 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی کارکردن بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کە هەتا ئێستا شوناسی ڕانگەیەندراوە، لە بینایەکی نیوەکارە خەریکی کارکردن بووە کە تووشی ئەو ڕووداوە بووه.

ئەو ڕووداوە لە بلواری "ئال ئاقا"ی شاری کرماشان ڕووی داوە.

ئەو کرێکارە تەمەن ٣٢ ساڵە، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.