ڕووخانی دیوار لە شاری دێوڵان و سنە، کوژران و برینداربوونی ٥ کرێکاری لێکەوتەوە
11:28 - 15 خەرمانان 2720
ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی "شەریف ناسرئابادی" خەڵکی گوندی "بڵواناوا"ی دێولان، بەهۆی ڕووخانی دیوار لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.
هەروەها لەو ڕووداوەدا کرێکارێکی دیکە بە ناوی "ئەکبەر" هەر دوو لاقی بەسەختی بریندار بووە.
ئەو ڕووداوە لە گوندی "سۆفی ئاوا"ی دێولان ڕوویداوە.
هەر لە هەمان ڕۆژدا و لە سنە، سێ کرێکار لە کاتی کارکردندا بەهۆی ڕووخانی سەقفی خانوویەک لە گەڕەکی "عەباسئاوا"ی ئەو شارە، بریندار بوون.