ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوەکانی شاری بۆکان

11:23 - 29 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە بۆکان بەردەوامە و هێزە نیزامییەکان لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە، بۆ سەرکەوتکردنی هاووڵاتییان جێگیر کراون.

ڕوژى سێشەممه، ٢٨ی خەزەڵوەر، شارى بۆكان به تەواوی نیزامی كرابوو و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران زور زياتر له خەڵكى كوچه و شەقامەکان بوون.

هاتوچۆى خەڵكى گوندەکان بو شار زۆر كەم بووەتەوە و تەنیا بو كارى پێويست سەردانى شار دەكەن.

 دەرگای هەموو بانک و عابربانكەكان و هەندێک لە ئيدارەكان جۆشكارى کراون.

فەرمانداریى بۆكان زياتر له ١٠٠ چەكدارى نيزامیی لێيه. خەڵک زۆر به‌كەمى لهنێو شاردا هاتوچۆ دەكەن. بارودۆخی تەندروستیی ٤ كەس له بريندارەكانى بۆكان ناجێگیرە و ٢ کەس له بريندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ كراون.

 هێزەکانی سپای پاسداران له نەخۆشخانەی "قولی پوور"ی بۆكان جێگير كراون و ئيزن به چوونه ژوورەوەى کەس نادەن و نەخۆشخانە بووەته پادگانى نيزامى.

 بەشێک لە دەسبەسەرکراوان له ئيدارەی ئەماكن زيندانى كراون و بەشى زۆريان ڕەوانەی زيندانى گشتی كراون و چندين كەسيان له گرتنگەی ئیتلاعاتدا ڕاگيراون.