ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

12:44 - 23 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فاتیح مەحموودی" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "قوڵقوڵە"ی شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بەهۆی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزایی بەربووەتەوە و لاقی لەو ڕووداوەدا بریندار بووە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شارام محەممەدی" خەڵکی ماکۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "جەعفەر ڕەهبەری" بەسەختی بریندار کرا.