ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان گیان لەدەستدانی کاسبکارێکی سەقزیی لێکەوتەوە

10:40 - 24 رەزبەر 2720

لە ئەنجامی ڕادوونانی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی ئێران، کاسبکارێکی سەقزی بە ناوی "هیوا وەکیلی" کوڕی کەریم، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی ٢٢ی ڕەزبەر کاتژمێر ١٠و ٣٠ خولەک، لە ڕێگای  سەقز ـ دیواندەرە لە سێڕێیانی "ڕەشی ئاوا و وەزمان" ئەو کاسبکارە کوردە، لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، ماشینەکەی وەردەگێرێ و گیانی لەدەست دەدا.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، جیا لە گیان لەدەستدانی ئەو کاسبکارە، هێزە نیزامییەکان کاسبکارێکی دیکە دەسبەسەر دەکەن.

هێزە نیزامییەکان بەبیانووی پێبوونی شتومەکی قاچاغ، دەستیان بە ڕاودوونانی ئەو دوو کاسبکارە کردووە.