چەندین شوێنی مێژووی لە ئیلام چوونە ریزی ئاسەواری میللیی ئێرانەوە

21:35 - 22 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: 5 ئاسەوار و شوێنی مێژووی لە پارێزگای ئیلام لە ریزی ئاسەواری میللیی ئێراندا تۆمار كران.

لێپرسراوی میرات فەرهەنگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە دوایین كۆبوونەوەماندا لەگەڵ ناوەندە پێوەندیدارەكان توانیمان 5 شوێنی مێژووی و ئاسەواری گرینگ لە رێزی ئاسەواری میللیدا تۆمار بكەین.

بینای مێژووی \" چكدوست علی\"لە شارستانی دەهلوران یەكێك لەو ئاسەوارانەیە كە لە ریزی ئاسەواری مێژوویی گرینگدا تۆمار كراون.
\"6058.jpg\"
تەپۆڵكەی \"چغاسبز\" لە شارستانی دەڕەشار، ئاسەواری گرینگی \"میش خاس\" كە دەگەرێتەوە بۆ هەزارەی بەر لە میلاد لەو ئاسەوارانەی دیكە بوون كە لە ریزی ئاسەواری میللیدا تۆمار كران.

قاسم پوور لێپرسراوی میرات فەرهەنگی پارێزگای ئیسلام وتیشی: ئەشكەوتی \"مرروس\" یەكێكی دیكە لە ئاسەوارە تۆمار كراوەكان بوو.