كچە پینگ پۆنگ كاری كرماشانی سەركەوتنی بەدەستهێنا

18:30 - 21 بەفرانبار 2711
كوردپا: ندا شەهسەواری كچە پینگ پۆنگ كاری خەڵكی كرماشان لە دوایین رۆژی یاریی پێشبڕكێی پینگ پۆنگی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیكی لەندەن بە شكستی ركەبەری قەزاقستان مۆڵەتی بەشداری لە یاریی لەندەنی بەدەستهێنا.

ماڵپەڕی فەرمیی ئیداری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای كرماشان بڵاوی كردەوە، ندا شەهسەواری لە دوایین خولی پێشبڕكیی یاریی پینگ پۆنگدا بە ئەنجامی 5 بە 1 بەسەر \"شاگاروا\" ركەبەری قەزاقستاندا سەركەوت و توانی ئیزنی بەشداری لە ئۆلەمپیكی لەندەن بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

شەهسەواری یەكەم ژنی پینگ پۆنگ كاری ئێرانیە كەلە ئۆلەمپیكدا بەشداری دەكات.

پینگ پۆنگ كاری كرماشانیی تیپی میللیی ئێران پاش مسۆگەر كردنی ئەم سەركەوتنە وتی: ئەم سەركەوتنە نەتەنیا بۆ منە، بەڵكوو سەركەوتنێكە بۆ هەموو ژنانی ئێرانی و هەوڵ دەدەم بە بەرنامەڕێژییەكی گونجاو لە ئۆلەمپیكی لەندەندا سەركەوتن بەدەست بهێنم.

یاریی پێشبڕكێی پینگ پۆنگی ئۆلەمپیكی لەندەن لە مانگی 2ی 2012 لە لەندەن بەڕێوە دەچێ‌.......