چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی ساز دەكرێت
20:34 - 17 خەزەڵوەر 2711
كوردپا - چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی، لە دوو بەشی پێشبڕكێی ئازاد لە رێكەوتی 1 هەتا 7ی بەفرانباری1390ی هەتاوی (22 هەتا 28دیسامبری)ی زایینی2011 لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی بە سەرپەرستی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی و بە بەشداریی بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی و لە دوو بەشی پێشبڕكێی و ئازاد لە چەندین بەشی جۆراوجۆردا، لەوانە: \"فیلمی درێژ\"، \"فیلمی كورت\"، \"فیلمی دیكیۆمێنت\"، \"فیلمی منداڵان\" و \"فیلمی ئەنیمەیشن\"، لە تەلاری هونەر لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و لەلایەن بەرپرسانی فیستیڤاڵەوە دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فیلمەكان رۆژی 1ی سەرماوەزی 1390 ( 22ی نوامبەری 2011) دیاری كراوە.
چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی كاتژمێر 3 دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 22 دیسامبر سەرەتا بە نمایشی فیلمێكی سینەمایی كوردی لە تەلاری هونەر لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی دەست پێدەكات، لە رۆژانی دواتردا بەشەكانی فێستیڤاڵ، پێشبڕكێی و نمایشی فیلمەكان بەڕێوە دەچن و پاشان رۆژی چوارشەممە دیسامبر كە رۆژی سینەمای جیهانییە، رێوڕەسمی دابەش كردنی خەڵات و كۆتایی فیستیڤاڵ دەبێت.
لە رۆژانی فێستیڤاڵ و لە پەراوێزی چوارەمین فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی بەشی (پەنجەرەیەك رو بە سینەمای جیهان) برێك دەخرێت كە چەند فیلمێكی جیهانی بە سابتایتڵی كوردی نمایش دەكرێن كە هەوڵێكە بۆ دروست كردنی پێوەندیی فیلمسازی لە نێوان فیلمسازانی كوردستان و دەرەوەی كوردستاندا.
خەڵاتی فیستیڤاڵ بریتیە لە ئاسكی زێرین و بڕێك پارەی دیاریكراو بۆ بواری كارە سەركەوتووەكان. \"ئاسكی زێڕین\" خەڵاتی پێشبڕكێی فیستیڤاڵ وەكوو سیمبولێك وەرگیراوە لە \"كانی ئاسكانی\" شاری سلێمانی و لۆگۆی شارەوانیی سلێمانی.
خەڵاتەكانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی بۆ بەشەكانی پێشبركێی، ئاسكی زێرین لەگەڵ بڕێك پارە بۆ هەر یەكێك لە بوارە جۆراوجۆرەكان.