چوار زیندانی لە زیندانی ناوەندیی شیراز لە سێدارە دران

10:49 - 25 رەشەمه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، حوکمی لە سێدارەدانی چوار زیندانی بە تۆمەتی "پەیوەندیدار بە مادەی سڕکەر" لە زیندانی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، شوناسی دوو کەس لەو چوار کەسەی بە ناوەکانی "جەمشید فەدایی و حوسێن مێهربانی" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری جەهرۆم ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، جەمشید فەدایی ماوەی سێ ساڵە و حوسێن مێهربانی نزیک چوار ساڵە لە زینداندا بوون.