چل و یەكەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "روشد" لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت

18:47 - 15 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە چل و یەكەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"روشد\" كە بڕیارە لە شاری مەهاباد بەڕێوە بچێت، تێیدا 156 فیلم پیشان دەدرێت.

كارناسی گرووپە ئامووزشییەكانی ئیدارەی پەرەوەدە و بارهێنانی مەهاباد رایگەیاند: چل و یەكەمین خولی فێستیڤاڵی روشد كە بڕیارە رۆژانی 15 هەتا 21ی رێبەرندان لەو شارە بەڕێوە بچێت، ئەو فیلمانەی تێدا پیشان دەدرێن كەلە خولەكانی پێشوودا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.

بە وتەی كەیوان عەباس نژاد لە چل و یەكەمین خولی فێستیڤاڵی روشددا فیلمی دوو دەرهێنەری كوردی خەڵكی مەهابادیش نیشان دەدرێن.

شاری مەهاباد زیاتر لە 200 هەزار حەشیمەت و هەروەها زیاتر لە 37 هەزار قوتابیی هەیە.