چالاكێكی كرێكاری لە شاری سنە دەستبەسەر كرا
20:25 - 19 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئەندامێكی یەكیەتیی ئازادی كرێكاری لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.
شەریف ساعیدپەنا چالاكی كرێكاری لەلایەن 4 لیباس شەخسی سەر بە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی شاری سنەوە لە ناو ماڵەكەیدا دەستبەسەر كرا و هاوكاتیش دەستبەسەر ژمارەیەك كتێبی ئەو هاووڵاتییەدا گیراوە.
ماڵپەڕی یەكیەتیی ئازادی كرێكارانی ئێران بڵاوی كردەوە، شەریف ساعیدپەنا دوای چەند كاتژمێر لە دەستبەسەر كردنی دەبردرێتە دادگای ئینقلابی شاری سنە و دوای دیاری كردنی وەسیقەی 80 میلیۆن تمەنی ئەو هاووڵاتییە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە رەوانەی دەكەنەوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو چالاكە كرێكارییە روون نەبۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەر موزەفەر ساڵح نیا یەكێكی دیكە لە ئەندامانی یەكیەتیی ئازادیی كرێكاران لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكان دەستبەسەر كرا و هەتا ئێستا چارەنووسی روون نەبۆتەوە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە جارێكی تر پەرەوەندەی دوو چالاكی كرێكاری كوردی خەڵكی سنە بەناوەكانی: شەیس ئەمانی و سدیق كەریمی كە هەتا ئێستا چەندین جار گیراون و حوكمیان بۆ بڕاوەتەوە، كەوتۆتەوە گەڕ.

شەریف ساعد پەنا