چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

17:05 - 6 خەرمانان 2720

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، چالاکێکی ژینگەپاڕێزی بە ناوی "خەبات مەفاخری" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە ژینگەیە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و هێندێک کەرەستەی شەخسیی ناوبرایان لەگەڵ خۆیان بردووە.

خەبات مەفاخری ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو چالاکە ژینگەیە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.