چالاکێکی ژینگەپارێزی لە سنە دەسبەسەر کرا

17:44 - 8 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "فەرانەک جەمشیدی"، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتیییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان وەک کامپیۆتێر و موبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

"فەرانەک جەمشیدی" پاییزی ساڵی ٩٧، چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت کراوە و سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی و هاوژینەکەی "ئارمین ئیسپرلوس" کە لەو کاتەدا دەسبەسەر کرابوو، لێپرسینەوەیان لێ کردبوو.