چالاکێکی مەزهەبی لە بۆکان دەسبەسەر کرا
11:58 - 21 جۆزەردان 2720
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "جەعفەر ئوسافی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکانیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە مەزهەبییە و ناوبراویان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەزەهەبییە بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پرسیار و وڵامی شەرعی سوننی مەزهەب و جەماعەتـ"ـە و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، بەدواداچونی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەزەهەبییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی "جەعفەر ئوسافی" بێئاکام ماوەتەوە.