چالاکێکی مەدەنیی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا

17:16 - 19 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، "وریا دڵ‌ ئەنگیز" چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان، ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەی بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بە ٤ مانگ زیندان و لێدانی ٢٤ زەربە قامچی مەحکووم کردووە.

"وریا دڵ ‌ئەنگیز" ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ٩٨ لەسەر سکاڵای دادستانی مەریوان بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان کرا.

هەروەها ئەو چالاکە مەدەنییە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی مەریوان دەسبەسەر کرا و مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.