چالاکێکی مەدەنیی بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا

11:50 - 16 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "ڕەزا مەجیدیان" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، هاوکات لەگەڵ ٦ چالاکی مەدەنیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و پاش ٥٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

دواتر ڕەزا مەجیدیان لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقز، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.