چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی سەردەشت بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت
22:59 - 27 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهی هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی گوشاری هێــزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رووی لە دەرەوەی وڵات کرد.
عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهی هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: بەهۆی بەڕێوە بردن و بەشداری کوردنم لە رێوڕەسمەکانی سەری ساڵی ٨٧ هەتا ٩١دا لە شاری رەبەت و گوندەکانی دەوروبەری، لەو چەند ساڵەدا بەردەوام لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەروڕووی بانگهێشت و دەستبەسەر کران بوومەتەوە.
ئەو ژەنیارە کوردە راشیەگەیاند: پاش بەرێوەبەردنی رێوڕەسمی نەرۆزی ساڵی ١٣٨٧ بۆ ماوەی ٥٧ رۆژ دەستبەسەر کرام و لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویش بانگهێشت و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرام.
عەبدوڵلاهی ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هەرجار دەستبەسەر کران بەڵێنیی ئەوەیان لێ ئەستاندم کە لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی ساڵی دادهاتوودا هیچ رۆڵێکم نەبێت، ئەوەش لە حاڵێکدا بوو کە لە رێوڕەسمە حکوومەتییەکانی وەک ساڵڤەگەری شۆڕشی گەڵانی ئێراندا ناچار دەکرام بە ژەنینی ئامێرە مۆسیقاییەکان بەشداری لەو رێوڕەسمانەدا بکەم.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە رایگەیاند: دوایین جار رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هێزە ئیتلاعاتییەکان چووبوونە ماڵی ئێمەو دەستیان بەسەر کۆمەڵێک بەڵگە و دیکۆمێنت و هەروەها \"لاپتۆپ\"ـەکەی منیشدا گرتبوو، هەربۆیە بەهۆی هەست بە مەترسیی گیانی و زیندانی کردن، بەناچاری رووم لە دەرەوەی وڵات کرد.
عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە شاری سەردەشت لە دایکبووە و لە چەندین فیستیڤاڵی فەرهەنگی و هونەری لە ئاستی ئێران و کوردستاندا بەشداری کردووە و ساڵی ١٣٧٩ وەک بەرپرسی بەشی مۆسیقای بەرنامەی فەرهەنگی هونەریی \"ئاڵەکۆک\" دیاری کراوەو هەتا ئێستا چەندین ئاهەنگی تایبەتی بە ساڵڤەگەرێ شیمیابارانی شاری سەردەشت ئامادە کردووە.