چالاکێکی سوننی مەزهەب بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

10:19 - 26 رەزبەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، چالاکێکی سوننی مەزهەب بە ناوی "عەزیز حەیدەرپوور" تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەڕێز" سەر بە بەشی ئەنزەل و دانیشتووی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، ئەو چالاکە مەزهەبییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندی تەلاشی زیندانی ورمێ تایبەت بە دابڕگە ڕاگوێزراوە.

ئەو چالاکە مەزهەبییە دوو مانگ پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە "بانگەشە بۆ گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەنەدراوە.