چارەنووسی هاووڵاتییەکی سەردەشت پاش دەسبەسەرکرانی ناڕوونە

12:01 - 22 گەلاوێژ 2720

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خدر عەزیزی" خەڵکی گوندی "بێورانی خوارێـ"ـی بەخشی ناوەندی شاری سەردەشت، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بە بێ بەڵگەی حوکمی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و هوکاری دەسبەسەر کرانی بێئاکام ماوەتەوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان  پاش دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیاڕ ڕاگواستووە.

خدر عەزیزی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "پەیوەندیی تەلەفوونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێراگەیشتن بە پاڕێزەر" بێبەری بووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.