چارەنووسی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی شاری كامیاران ناڕوونە
14:10 - 8 رێبەندان 2711
كوردپا: دوای تێپەڕینی چەندین رۆژ لە دەستبەسەر كرانی سێ هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری كامیارانەوە، هەتا ئێستا زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە كامیاران، حەفتەیەك لەمەوبەر سێ چالاكی مەزهەبی بە ناوەكانی سەیفوڵڵا رۆحانی خەڵكی ئاوایی كاشتەر، خەبات عەزیزی كوڕی محەممەد عەلی خەڵكی ئاوایی پاڵنگان و عەلی ئەكبەر كەمانگەر كوڕی میرزا محەممەد خەڵكی ئاوایی تفێن، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری كامیارانەوە دەستبەسەر كران و هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ چەندین جار بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی ئەو سێ دەستبەسەر كراوە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كامیارانیان كردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەوە هیچ وڵامێكیان لەمەڕ چارەنووسی ئەو گیراوانە پێ نەداونەتەوە.
پێشتریش خەبات عەزیزی و عەلی ئەكبەر كەمانگەر ناسراو بە كوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كامیارانەوە بانگهێشت كرابوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە هەتا ئێستا 34 هاووڵاتیی كورد لە كوردستانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
ئەو رێژەیە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئامارێ راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.