پەنابەرانی سووریە حكوومەتی ئەو وڵاتەیان بە جەیانتكار وەسف كرد

13:49 - 16 رەشەمه 2711
كوردپا: ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی شاری حومس كە لەو شارە هەڵاتوون، حكوومەتی بەشار ئەسەدیان بە جەنایەتكار لە قەڵەم داوە.

ئەو وەسفەی پەنابەرانی سووریە لە كاتێك دایە كە رۆژی هەینی چەكدارەكانی حكوومەتی بەشار ئەسەد لە شوێنی گشتی مێر منداڵێكی 12 ساڵەیان سەربڕی.

چالاكانی مافی مرۆڤی لە سووریە ئاشكرایان كردووە، دوابەدوای چوونەدەری هێزەكانی دژبەری حكوومەتی سووریە لە \"باباعمرو\" هێزە حكوومەتیەكان 35 كەسیان كوشت.

هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەكانی ئەرتشی سووریە بۆ سەر هاووڵاتیانی حومس، یەكیەتیی ئورووپا و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمەڕ ئەو كردەوانەی حكوومەتی سووریە نیگەرانییان دەربڕی.

هەر لەو پێوەندییەدا شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە بڕیارنامەیەكدا حكوومەتی سووریەی بەهۆی كوشتارە سیستماتیكەكانی هاووڵاتییان مەحكووم كردووە.

لە بڕیارنامەكەدا حكوومەتی بەشار ئەسەد بە هەوڵدان بۆ كوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی و توندوتیژی دژی ناڕازییان تاوانبار كراوە.