پێکدادانی دوو ماشین برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە

12:12 - 17 خەرمانان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "سابیر و حەسەن وەیسی" خەڵکی ناوچەکانی "کڵاش و باوەجانی" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە لە سێڕێیانی گوندی "نۆسمە"ی شاری پاوە ڕوویداوە و ٦ کەس بریندار بوون کە ٤ کەسیان خەڵکی کرماشان بوون.

ئەو پێکدادانە لەنێوان دوو ماشین لە جۆری "پژۆ پارس و پژۆ ٤٠٥" ڕوویداوە.

برینداربووەکان بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراون.