پێنج چالاكی دیكەی عەرەبی ئەهوازی حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕایەوە
14:04 - 19 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت بڵاوی كردەوە، پێنج چالاكی فەرهەنگی و خوێندكاریی لهلایهن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی \"محاربە\" و هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
محەممەدعەلی عەمووری، هادی راشدی، هاشم شەعبانی، جابر ئالبوشكە و موختار ئالبوشكە پێنج هاووڵاتیی عەرەبی دانیشتووی ناوچەی خەڵیفە هەڵكەوتوو لە رۆژهەڵاتی شاری ئەهوازن كە لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی \"محاربە لەگەڵ خودا و هەوڵدان بەدژی تەناهی نەتەوەیی\" حوكمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.
جیا لەو پێنج چالاكە دوو هاووڵاتیی دیكەی عەرەبی دانیشتووی باشووری رۆژئاوای ئێران، بە ناوەكانی عەبدولڕەحمان عساگرە بە 20 ساڵ زیندان و ئیسماعیل عبیات بە 5 ساڵ زیندان مەحكووم كراون.
رێكەوتی 29ی جۆزەردان 4 چالاكی عەرەبی ئەهوازی كە سێیان برا بوون، هەر بە تاوانی \"محاربە و هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی\" لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئیعدام كران.
بەپێی زانیاریی نزیكانی ئەو زیندانیە عەرەبانە، محەممەدعەلی عەمووری ساڵی 2007 لە ترسی گیانی هەڵاتۆتە عێراق و لە شاری بەسرە گیراوە و پاش 4 ساڵ زیندان لەلایەن عێراقەوە رادەستی ئێران كرایەوە، ئەمە لە حاڵێك دابووە كە ناوبراو لەلایەن نووسینگەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە مافی پەنابەریی سیاسیشی وەرگرتبوو.
عەمووری خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری زانستگای سەنعەتیی ئیسفەهانە و بەڕێوەبەری چەندین فێستیڤاڵی فەرهەنگی بووە و لەپێناو پەرە و گەشەدان بە ئەدەبیات و فەرهەنگی نەتەوەكەیدا هەوڵی داوە و ماوەیەك سەرنووسەری گۆڤاری خوێندكاریی تراس \"میرات\" بووە كەلە زانستگای ئیسفەهان بە زمانی عەرەبی چاپ و بڵاو دەكرایەوە.