پێنج چالاکی مەدەنی لە سەقز دەسبەسەر کران

10:59 - 17 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی گەلاوێژ، پێنج چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی "هیوا قادری، هێمن کەریمی، ئارمیا ڕەنجبەری، هیوا و وریا ئەمینی" خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنییانە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵیان، دەستیان بەسەر کەرەستەی کەسیی ئەواندا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو پێنج چالاکە مەدەنییەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە".

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییانە بۆ ئاگاداربوون لە چانووسی دەسبەسەرکراون، بێئاکام ماوەتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی سەقز، بە هۆکاری ناڕوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

وێنە/ عەلی قادری و وریا و هیوا ئەمینی