پێنج هاووڵاتیی كورد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ورمێ‌راگوێزران

14:19 - 8 رێبەندان 2711
كوردپا: 5 چالاكیی مەزهەبیی دوای تێپەڕینی چوار مانگ راگرتن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ‌كران.

مەنسوور مەعرووفی، ئەسكەندەر ئیبراهیمی، ئیبراهیم رەسووڵی، عەبدولڕەحمان فەتاحی و یووسف ئەحمەدیان 4 مانگ لەمەوبەر لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران.

ماڵپەڕی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران بڵاوی كردەوە، تاوانی ئەو 5 هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە هەوڵدان بەدژی تەناهیی وڵات راگەیەنراوە.

ئەو چالاكە مەزهەبییانە دوای چوار مانگ راگرتنیان لە گرتنكەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندی 12ی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ‌راگوێزراون.