پێنج هاووڵاتیی كورد لە دەورووبەری سنە دەستبەسەر كران
13:44 - 8 رێبەندان 2711
كوردپا: سەرلە بەیانیی رێكەوتی 7ی رێبەندان 5 كەس لە دانیشتوانی گوندی \"تەنگیسەر\"ی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە سنە، سەرلە بەیانیی رۆژی هەینی كۆمەڵێك لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی و هێزەكانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران رۆیشتوونەتە گوندی تەنگیسەر و 5 هاووڵاتییان بەناوەكانی: \"سەعدان محەممەدیان، رەمەزان عەباسی، شوعەیب محەممەدیان، حشمەت ئیبراهیمی و شوجاع محەممەدیان\" دستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كراون.
بە وتەی سەرچاوەی باوەڕ پێكراو پێش لە هەرچەشنە هەوڵێك بۆ دەستبەسەر كردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە گوندی تەنگیسەر بە تەواوەتی لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە گەمارۆ درابوو.
لە جەریانی ئەو گیرانانەدا ماڵی زۆرێك لە هاووڵاتییانی گوندی تەنگیسەر لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانەوە پشكێنراوە و دەستیان بەسەر چەند كۆمپیۆتێر و كۆمەڵێك كتێبدا گرتووە.
هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە ئەگەری تۆمەت و هۆكاری گیرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە كوردە زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.