پێنج ئاسەواری مێژوویی ئازەربایجانی رۆژئاوا چوونە ریزی ئاسەوارەكانی میللی ئێرانەوە
13:42 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: پێنج ئاسەواری مێژوویی و مەعنەوی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژ ئاوا لە لیستی ئاسەواری میللی ئێراندا تۆمار كران.
جێگری میراس فەرهەنگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، \"بینای گومركی چاڵدران\"، \"حەمامی یەكیەتیی ورمێ\" و \"حەمامی بارووقی مێاندواو\" ئەو سێبینا مێژووییە بوون كە وەكوو ئاسەواری میللی ئێران تۆمار كران.
ئەحمەد وەحیدی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بە هەواڵدەریی ئیرنای راگەیاندووە، ئەو دوو ئاسەوارە مەعنەوییەی دیكە كە وەكوو ئاسەواری میللی تۆمار كراون بریتی بوون لە، \"گاهشمار\"ی ئازەربایجانی رۆژئاوا و چنینی حەسیری ئاوایی یاڵقوزئاغاجی سەڵماس.
حەمامی یەكیەتیی ورمی لە ساڵی 1335 هجری قەمەریدا لە شەقامی عەسكەر ئاوا(بعسەت)دا درووست كراوە.
حەمامی بارووقی شاری مێاندوا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەكان و ژێربناكەی زیاتر لە 326 میتری دووجایە.
هەروەها بینای گومركی چاڵدورانیش هەر لە سەردەمی قاجارییەكاندا درووست كراوە و لە ناوچە سنوورییەكانی ئەو شار هەڵكەوتووە.
لە حاڵی حازردا 470 ئاسەواری مێژوویی، فەرهەنگی و مەعنەویی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئاسەواری میللی ئێراندا تۆمار كراون.
لە حاڵی حازردا نزیك بە 470 ئاسەواری مێژوویی، فەرهەنگی و مەعنەویی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئاسەواری میللی ئێراندا تۆمار كراون.