پڕۆژەی پێترۆشیمیی مەهاباد گیرۆدەی كەڵەكە بوونی بەڵێنییەكانی لێپرسراون
15:36 - 23 خاکەلێوه 2712
كوردپا: بەردی بناغەی پێترۆشیمیی شاری مەهاباد ساڵی لە 1383دانراوە و لەو كاتەوە هەتا ئێستا ئەو پڕۆژەیە كەوتۆتە ناو بازنەیەكی تەمومژاویی بەڵێنیی بەرپرسانی حكوومەتییەوە.
نێوەی دووهەمی ساڵی 1381، وەزیری ئەوكاتی نەوت تەرحی لوولەی \"اتلین غرب\"و دامەزراندنی كۆمەڵە پێترۆشیمیەكانی لە راستەڕێی ئەو هێڵە لوولەیەدا بە مەبەستی گەشە كردنی رۆژئاوای ئێران و سڕینەوەی هەژاری هێنایە بەرباس.
بڕیار وابوو مادەی سەرەكیی پڕۆژەی پترۆشیمیی مەهاباد ـ میاندواو لە رێگای ئەو هێڵە لوولەیەوە دابین بكرێت، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكراوە.
لێپرسراوانی ئەو پڕۆژەییە لەو باوەڕەدان، كە هەتا ئێستا لەلایەن دەوڵەتەوە بوودجەی پێویست بۆ ئەو كۆمەڵە پێترۆشیمیە دابین نەكراوە و ئەوە یەك لە كێشەكانی بەرەوپێش نەچوونی ئەو پڕۆژەكەیە.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ئەو پڕۆژەیە دەبوا پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستی بەكارەكانی كردبا و لە ئەنجامی وەدواكەوتنی ئەو پڕۆژەیە نزیك بە 17 هەزار و 500 هەڵی كار لە كیس چووە.
خاوەن ئیمتیازی پێترۆشیمیی مەهاباد دوو كۆمپانیای ئالمَانی و فەرانسەوی بە ناوەكانی \"بازل و اكسون\"ن.
جۆرەكانی لوولەی پلاستیكی بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە بەشی وەرزێری، رەنێوهێنان (تولید)ی كیسەكانی پۆلی ئەتلین، فیلمی پولی ئەتلین، كارتۆنی پلاستیكی و ... لە بەرهەمەكەنی ئەو ناوەندە پترۆشیمییە لە ئەگەری وەگەڕ كەتنی دەبێت.