پاوە/ بێ‌حورمەتیی نوێنەری "وەلی فەقێ" به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

21:12 - 17 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: دەفتەری نوێنەرایەتیی \"وەلی فەقێ\" له شاری پاوه لە ژێر ناوی \"وەڵامدانەوە\" سووکایەتی بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا کرد.

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک سەبارەت بە بێ‌حورمەتیی نوێنەری وەلی فەقێ به \"شێرکو بێکەس\" شاعیری ناوداری کورد، نووسینگەی نوێنەرایەتیی \"وەلی فەقێ\" لە چوارچێوەی \"وەڵامدانەوە\"، چالاکییەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ناشییانه و بە دورر لە ئەخلاقی مێدیایی وەسف کرد.

لەم وەڵامدانەوە بە دوور لە راستییەدا، \"مەلا قادر قادری\" چالاکییە بێ‌لایەنگرییەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای بە \" قین لەدەڵ و ئامانجدار \" لە قەڵەم داوە.

نووسینگەی نوێنەرایەتیی وەلی فەقێ لە شاری پاوه، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای به خەوشدار کردنی کەسایەتیی فەرهەنگی \"مەلا قادر قادری\" تاوانبار کرد و چالاکییەکانی ئەم ئاژانسەی ناشییانه وەسف کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە که \"قادر قادری\" لە ٣٠ ساڵەی رابردوودا نوێنەری وەلی فەقێ لە شاری پاوه بووە و بە وتەی دانیشتووانی ئەم شارە، ناوبراو یەیكیک لەو کەسانە بووە که بە شێوەی سیستماتیک سووکایەتی بە \"زمان، کولتوور، مێژوو، کۆمەڵگە و کەسایەتییە نەتەوەییەکانی گەلی کورد\" کردووە.

ئەم نوێنەری وەلی فەقێ، ماوەیەک لەمەوبەریش لە رێوڕەسمی پرسەی یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئەو شارەدا بێ‌حورمەتی و هەڕەشەی لە چالاکانی فەرهەنگی ئەو شارە کردبوو.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بە پشت‌بەستن بە بەڵگەی پێویست و هەروەها لە بەرچاو گرتنی ئەخلاقی رۆژنامەنووسی، هەواڵی سووکایەتیی \"نوێنەری وەلی فەقێ\" بە \"شێرکۆ بێکەس\"ی بڵاو کردەوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا وێڕای پێداگریی لەسەر راست بێژیی سەرچاوە هەواڵییەکانی خۆی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و رێزدانان بۆ بەردەنگەکانی خۆی و هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی پرەنسیبی ئەخلاقی و مرۆیی، لە روون کردنەوەی راستییەکاندا بەردەوام دەبێت.
\"14479.jpg\"