پاش شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد، ئیزنی چاوپێکەوتنیان بە بنەماڵەکەی نەداوە

18:58 - 24 جۆزەردان 2720

"هاجەر سەعیدی"، چالاکی کورد و خەڵکی سنە، پاش ٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ نەداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "هاجەر سەعیدی" هەنووکە لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدایە و هەتا ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

 بەپێی یاسا، تۆمەتلێدراون و مەحکوومکراوان پاش ٢٤ کاتژمێر ئیزنی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەیان، بەتایبەتی کەسانی نزیک وەک باوک و دایک، خوشک و برا، هاوژین و منداڵەکانی پێ دەدرێت و هەروەها بەپێی یاسا تاوانبار دەبێ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا تۆمەتی وەپاڵدراوی ڕوون ببێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، "هاجەر سەعیدی" لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.