پارلەمانتارانی كورد لە توركیە بانگهێشتی دادگا دەكرێن

19:58 - 14 رەشەمه 2711
كوردپا: دوو پارلەمانتاری كورد لە پارلەمانی توركیە بە تاوانی ئاخاوتن بە زمانی كوردی, بڕیارە لەلایەن دادگاوە لێپێچینەوەیان لێ بكرێت.

دادستانی گشتیی حكوومەتی توركیە داوای لە پۆلیس كردووە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی بەدەپە و \"گوڵتان كیشاناك\" پارلەمانتاری سەربە لیستی بەدەپە بە تاوانی قسە كردن بە كوردی لەناو پارلەمانی توركیە، لێپێچینەوە بكرێت.

دوای هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە بۆ سەر كاسبكارانی كوردی شرناخ و كوژرانی 35 كە لە هاووڵاتییانی كوردی ئەو ناوچەیە، ئەو دوو پارلەمانتارە بە نیشانەی هاودەردی لەناو پارلەمانی توركیە بە كوردی قسەیان كرد.

بەپێی هێندێ‌ یاسای تایبەتیی حكوومەتی توركیە بە مەرجێك كە قسە كردن بە كوردی دژی تەناهیی نەتەوەیی بێت، ئەوە سزاكەی 300 ساڵ زیندانیە.

ئێبراهیم بنیجی، پارلەمانتاری پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە، ئەگەر سزای قسە كردن بە كوردی زیاتر لە 300 ساڵیش زیندانی كردن بێت، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر خەباتمان نابێت.