وەرزشوانانی مەهابادی سەركەوتنیان لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەدا بەدەستهێنا
20:05 - 17 بەفرانبار 2711
كوردپا: وەرزشوانانی مەهابادی لە بواری كاراتە و هەڵگرتنی قۆرسایی (پرس سینە) لە ئاستی ئێران و ئاسیادا سەركەوتنیان بە دەستهێنا.
جەماڵ ئەبووبەكری كاراتەكاری شاری مەهاباد لە كێبڕكێیەكانی نێودەوڵەتیدا لە كۆماری ئازەربایجان توانی پلەی سێهەم بۆ خۆی مسوگەر بكات.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، 17 وڵات لەو كێبڕكییانەدا لە شاری باكوو بەشدار بوون.
لەلایەكی دیكەوە رەسووڵ سۆنە، توانی لە كێبڕكییەكانی هەڵگرتنی قورسایی (پرس سینە) لە ئاستی ئێراندا پلەی دووهەم بە دەست بهێنێت.
هەر لەو پێوەندییەدا پلەی دووهەمی ئەو كێبڕكیانەش درا بە سامان تەبەسومی مێرمنداڵی شاری مەهاباد.
450 وەرزشوان لەو كێبڕكیانەی هەڵگرتنی قورساییدا بەشدار بوون.