كوڕی تێكۆشەرێك/ فیلمێك بەپێی ژیانی راستەقینەی تێكۆشەێكی كورد

19:07 - 20 سەرماوەز 2711
باشار (تقابل) ێكی هەستەوەرانە لە نێوان باوكێكی تێكۆشەر لە كوردستان و منداڵە گەورە بووەكەی لە ئورووپا

كوردپا: ئەم فیلمە كە بەرهەمی وڵاتی سووئێدە، گێڕەرەوەی چیرۆكی پێشمەرگەیەكی كوردە كە تێیدا بە مەبەستی گەیشتن بە مافە نەتەوەیی و مرۆییەكانی خۆی، ناچارە دەبێت لەگەڵ حكوومەتی سەركوتكەر شەڕ بكات، لە گەرمەی شەڕدا، بۆ رزگار كردنی كوڕیلە پێنج ساڵەكەی لە بەرەنجامە نەرێنییەكانی شەڕ، لە ساڵی 1991 دەنێرێتە وڵاتی سووئێد.


زانیاری تەمەن 5 ساڵ ئێستا 23 ساڵ تەمەنیەتی و دەیهەوێ‌بزانێ‌چی بەسەر هاتووە و بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە داوا لە تاهیری باوكی دەكات، كە چۆن چۆنی ئەو لەو هەلومەرجە دژوارەی شەڕدا ئەوی بەتەنیا رەوانەی وڵاتی سووئێد كردووە؟

تاهیر كە ئێستا دانیشتووی وڵاتی سووئێدە هەوڵ دەدات كە بیرەوەرییەكانی رابردووی لەبیر بەرێتەوە و ئەو هەموو ئەشكەنجە و زیندان، ئیعدامی براكەی، دەنگ و قرمەی چەك و تانك لە ماوەی شەڕدا وەبیر نەهێنێتەوە.

بەڵام ئەو ئیدی ناتوانێت ئەم بیرەوەرییانە بشارێتەوە، چونكە داخوازەكانی كوڕەكەی وەبیرهێنەرەوەی ئەو راستییانەیە.
زانیار نایهەوێت ئەویش وەكوو باوكی رابردووی خۆی لە منداڵە هێشتا لەدایك نەبووەكەی بشارێتەوە، كەوایە هانی باوكی دەدات كە بۆ پەیجۆری رابردووی خۆی بگەڕێنەوە بۆ كوردستانی عێراق.

باشار و رووبەڕوو بوونەوەی ئەم باوك و كوڕە بەوپێەی كە باوكی بەرەبەرە دەست دەكات بە وەبیرهێنانەوەی رابردوو و گێڕانەوەیان، چەندین دیمەنی زۆر هەستیار و سەرنجڕاكێش دەخولقێنێ‌.

ئەم فیلمە 48 خولەكەییە لە هەر چوار بەشی ڤیدیۆی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە.