هەڵمەتی چالاکانی ژینگەپارێزی لە خاوێنکردنەوەی زبڵ و پاشماوە بە جێماوەکان لە شنۆ

12:10 - 24 خاکەلێوه 2721

 لایەنگرانی ژینگەپارێزی لە شاری شنۆ، لە هەڵمەتێکێدا، دەستیان بە کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوە فڕێ دراوەکان لەلایەن گەشتیارانەوە لە داوێنی سروشتی "کوچە باغـ"ـی ئەو شارەوە کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزی، لایەنگرانی ژینگە لە شاری شنۆ، بە شێوەی خۆبەخش، دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوە بە جێماوەکانی گەشتیاران.

ئەو هەڵمەتە پاک و خاوێنییە، دوو کاتژمێری خایاندووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە ژینگەدۆستانی شاری شنۆ لە گوندی"پرداوێ" و ژینگەدۆستانی ئەو گوندە، بە شێوەی خۆڕسک دەستیان کردووە بە خاوێنکردنەوەی پاشماوە فڕدراوەکان و سروشتی ئەو گوندەیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

دروشمی ژینگەپارێزان لە خاوێنکردنەوەی پاشماوە بە جێماو و فڕێدراوەکان لەژێر ناوی "پاراستنی ژینگە و خاوێن ڕاگرتنی سروشت ئەرکی سەرشانی هەموومانە" بووە.