هەواڵی كۆچی دوایی عەباس كەمەندی راست نیە
18:59 - 6 رێبەندان 2711
كوردپا: پاش ئەوەی كە لەلایەن چەندین ماڵپەڕی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە هەواڵی كۆچی دوایی عەباس كەمەندی هونەرمەندی ناوداری كورد بڵاو كرایەوە، بەڵام بەپێی زانیاریی سەرچاوە نزیكەكانی ئەو هونەرمەندە ئەو هەواڵە راست نیە.
پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی عەباس كەمەندی، هونەرمەندی ناوداری كورد، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە پێوەندییەكدا لەگەڵ سەرچاوە نزیكەكان و چالاكانی فەرهەنگیی سنە ئاگادار كراینەوە كە ئەو هەواڵە راست نیە و هەتا ئێستاش روون نەبۆتەوە ئەو هەواڵە لە چ سەرچاوەیەكەوە بڵاو كراوەتەوە.
رۆژی شەممە 1ی رێبەندانی 1390 لەلایەن \"ناوەندی هونەریی ماملێ\"یەوە سێیەمین خەڵاتی ماملێ لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر بە عەباس كەمەندی بەخشرا، بەڵام بەهۆی نەخۆشی خۆی نەیتوانی لەو رێوڕسمەدا ئامادە بێت و هونەرمەند وریا ئەحمەد بە جێگای خەڵاتەكەی وەرگرت.