هەنگی سنووریی سەلاسی باوەجانی دەستیان بەسەر ١٨ سەر مەڕوماڵاتدا گرت

17:29 - 11 خەرمانان 2720

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەرمانان، هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری شاری سەلاسی باوەجانی دەستیان بەسەر ١٨ سەر مەڕوماڵاتی کاسبکارێکدا گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی پایگای سنووریی "تەنگ حمام" بە بۆسەدانان لەسەر ڕێگای کاسبکاران، دەستیان بەسەر ١٨ سەر مەڕی هاووڵاتییەکدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی پایگای سنووریی "تەنگی حمام" لەو بۆسەدانانەدا، دەستیان بەسەر ماشینێک لە جۆری نەیساندا گرتووە.