هێـــرشی سیسرک بۆ شارەکانی ئوستانی ئێلام + وێنــە

22:48 - 23 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ماوەی چەند رۆژە لەگەڵ چوونەسەرێی پلەی گەرمی لە شارەکانی دێهلوران و مێهران، رێژەیەکی بەرچاو \"سیسرک\" روویان لە شارەکانی مێهران و دێهلوران لە ئوستانی ئیلام کردووە.

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی ئوستانی ئیلام بڵاوی کردەوە، ماوەی چەند رۆژە رێژەیەکی یەکجار زۆر سیسرک لە وڵاتی ئێراقەوە روویان لە شارەکانی ئوستانی ئیلام کردووە و ئیسراحەت و ژیانیان لە هاووڵاتییان تاڵ کردووە.

یەکێک لە کارناسانی \"جڕوجانەوەرناسی\"ی ئیلام رایگەیاندووە، ئەو سیسرکانە بەهۆی چوونە نێو زبڵی کۆڵان و شەقامەکان، هەڵگری کۆمەڵێک \"ڤایرۆس و باکتریا\"ن کە ئەمەش راستەوخۆ هەڕەشە لە تەندرووستیی هاووڵاتییان دەکات و ئەگەری تووشبوونی هاووڵاتییان بە چەندین نەخۆشیی وەک: \"سکچوون\" لە ئارا دایە.

ئەو کارناسە راشیگەیاندووە، بە سەرنجدان بە \"دۆخی نالەباری ئاو و هەوا و خێــرایی با\" لە شارەکانی مێهران و دێهلوڕان، وەشاندنی ژەهر بە شەقام و کۆڵانەکاندا، مەترسیی تەندرووستی بۆسەر هاووڵاتییان زیاتر دەکات.

مەهدی شەعبانی رایگەیاندووە، بەهۆی گەرمیی هەوا و بوونی زبڵی لەرادەبەدەر لە کۆڵان و شەقامەکان و لەلایەکی دیکەوە نەبوونی چاوەدیریی پێویست، رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی ئەو \"سیسرک\"انە زیاتر دەبێت.
\"13940.jpg\"

\"13941.jpg\"

\"13941.jpg\"