هاووڵاتییەكی كورد لە شاری ئابادان دەستبەسەر كرا

18:32 - 28 رەزبەر 2711
كوردپا: هاووڵاتێكی كوردی كامیارانی لەلایەن لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری \"ئابادان\" ەوە دەستبەسەر دەكرێ‌ و دواتر بۆ ستادی خەبەری ئەهواز گوێزراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: عوسمان كەریمی كوڕی عەبدولڕەحمان و خەڵكی گوندی\" تەنگی سەر\"ی سنه، لە شاری ئابادان لە شوێنی كارەكەی لەلایەن 5كەسی لیباس شەخسی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.
دوای دەستبەسەر كردنی ئەم هاووڵاتییە كوردە، لیباس شەخسییەكان دەچنە ماڵی ئەو دەستبەسەركراوە و كامپییوتێر و نزیك بە 10 كتێبیش لەگەڵ خۆیان دەبەن.
عوسمان كەریمی دوای راگرتنی 2 رۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ئابادان بۆ ستادی خەبەری شاری ئەهواز گوازراوەتەوە.
لێپرسراوانی ستادی خەبەری شاری ئەهواز ئیزنی چاوپێكەوتنی بنەماڵەكەیان بەو هاووڵاتییە كامیارانییە نەداوە.