هاووڵاتییەكی كورد لە زیندانی ئێوین لە سێدارە درا
12:24 - 9 رێبەندان 2711
كوردپا: هاووڵاتییەك لە زیندانی ئێوینی تاران بە نهێنی لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سێدارە درا.
ئیسماعیل كرمانجانی تەمەن ٣٠ ساڵ دوای ٦ ساڵ دەستبەسەر كردن، لە زیندانی ئێوین لە سێدارە درا.
ماڵپەڕی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی بڵاوی كردەوە، ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە بەندی٣ی زیندانی رەجایی شاری كەرەج دا بووە، بەڵام دواتر بۆ گرتووخانەی ئێوینی تاران راگوێزرابوو.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد ئیسماعیل كرمانجانی هاوڕێ لەگەڵ چەند كەسی دیكە چەند رۆژ لەمەوبەر بە نهێنی لەسێدارە دراون.